کاریگەرییەکانی پەرەسەندنی توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەسەر کەرتی خانووبەرە لە کوردستان
کاریگەرییەکانی پەرەسەندنی توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران
لەسەر کەرتی خانووبەرە لە کوردستان
کاریگەرییەکانی پەرەسەندنی توندوتیژییەکانی نێوان ئیرائیل و ئێران
لەسەر کەرتی خانووبەرە لە کوردستان
لە سەرەتاکانی دروستبوونی دەوڵەتی عراق بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی و تەنانەت بناغەی دروستبوونی دەوڵەتەکەوە
هەمیشە بە جۆرێک بووە کە کاریگەربێت بە سەرجەم گۆڕانکارییە ئابووری و سەربازیی و ناوچەییەکانەوە ، مێژوو سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە کە لە سەرجەم قۆناغەکانی گۆڕانکاری لە رۆژهەڵاتی نێوەراستدا عراق پشکی شێری بەرکەوتووە ، جا چی لە لایەنی باشە بێت یاخود خراپە.
جەنگی نێوان ئیسرائیل و نەیارەکانی ( کە پشکی شێر و سەرەکی بەر میلیشیا و تاقمەکانی سەر بە رژێمی ئێران دەکەوێت ) هەرگیز هێندەی ئەم دواییانە گرژ نەبووە و نەچووەتە هەندێک قۆناغ ، هەر وەک ئاماژەشمان پێکرد کەسێک گەر وابزانێت عێراق لەم گرژیانەدا هیچ پشکێکی بەر ناکەوێت ئەوا هیچ خوێندنەوەی بۆ مێژوو و فاکتەرەکانی پارسەنگی هێز نییە ، ئێمە هیچ درێژە بەم بابەتە نادەین و راستەوخۆ دەچینە ناو بابەتی کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی خانووبەرە لە کوردستان.
هەموومان شەری داعشمان بیرە و لێکەوتەو کاریگەرییەکانی زۆر بە روونی و ئاشکرا دیار بوو ، شەری داعش خەڵکی بە مەترسییەکانی گەورەی دەزانی کە لە راستیدا وابوو گەر هەموو خراپەکانی بکەینە ئەولاوە تەنها یەک باشەی هەبوو ئەویش گۆڕینی ئاراستەی بیرکردنەوەی وەبەرهێنەرانی بواری خانووبەرە بوو لە ناوەراست و باشووری عراق ، تەنانەت خەڵکی ئاساییش بیری لەوە دەکردەوە کە بەراستی هەبوونی شوێنی نیشتەجێبوونی دووەم کە شوێنێکی سەلامەت و دووربێت کە سەرجەم ئەو گرژیانەی کە عێراوی تێوە دەگلێنرێت گرنگە ، بەڵام بڕیارەکە هێندە ئاسان نەبوو هیچکەس لەو کاتەدا بڕیاری نەدا بێتە کوردستان و بیر لە کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون بکاتەوە چوونکە هەموان وایان دەزانی کە کوردستانیش بەشێکە لەم جەنگە و بێ زیان و زەرەر دەرناچێت.
سەرەتای گۆڕنی ئەم بیر و باوەرە و پێدانی دڵنیایی تەواو بە سەرجەم هاوڵاتیانی ناوەراست و خوارووی عراق ئەوەبوو کە کوردستان بە کەمترین زیان بە ژێرخان و سەرجەم کەرتەکانی وەبەرهێنان لەم جەنگە دەرچوو ، هەر ئەو کاتەبوو کە بازاری خانووبەرەی هەولێر و لە پاشان سلێمانی ( چوونکە سلێمانی درەنگتر شۆرشی وەبەرهێنانی سەکەنی دەستپێکرد ) لەبەر کڕیارانی عەرەب جمەی دەهات.
ئێستا ئەم دڵنیاییە دراوە بە سەرجەم هاوڵاتیانی عراق کە هەرێمی کوردستان ( سوپاس بۆ پاڵپشتی هاوپەیمانان و هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەمان ) پارێزراوترین شوێنە بۆ دووربوون لە کاریگەرییەکان و لێکەوتەکانی ئەم جەنگەی کە لە لێواری تەقینەوەدایە.
خەڵکی بەم دۆخە دەڵێت نەخوازراو بەڵام ئێمە وە شارەزایانی بواری عقارات پێی دەڵێین دەرفەت ، لە پاش ئەوەی کە هەموومان هیواخوازین کە هیچ شتێکی خراپ ڕوونەدات بەڵام راستی هەر راستییە و ئێمە پێویستە بە باشترین شێواز مامەڵەی لەگەڵدا بکەین
بۆیە دەرفەتێکی ناوازە و ئاڵتوونی لەپێشە بۆ کەرتی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی چوونکە لە سەرەتای گەشە سەندندایە و هێندەی ئەوەی تێدا ماوە کە وەبەرهێن بتوانێت قازانجی تێدا بکات.
ئەمە جگە لەوەی کە لە چەند ساڵی داهاتوودا بەهۆی بە بیابانبوون و گۆرانی کەش و هەوا کۆچی بە لێشاو بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە ، هەر زیادبوونێک لە دانیشتوانی ناوچەیەک زیادبوونە لە نرخی عقارات و جووڵەیەک و ژیانێکی تازەیە بۆ بازاری خانووبەرە
ئێمە وەک راوێژکاری دەڤەر ، ئێستا با بەشترین کات دەزانین بۆ کڕینی هەر جۆرێکی لە موڵک کە دەتوانیت بیکڕیت
بە وەلانانی سەرجەم ئەم هۆکارانەش هێشتا باشترین وەبەرهێنان هەر وەبەرهێنانە لە بواری خانووبەرەدا