ئایا ژمارەی یەکەی نیشتەجێبوونی بونیادنراو زیاترە لە داواکاری هاوڵاتیان ؟
لەم چەند ساڵەی رابردوودا مشتو مڕێکی زۆر دەربارەی ئەو ژمارە زۆرەی پرۆژەی نیشتەجێبوون کە لە سلێمانی بونیاد دەنرێت و بەشێکی زۆری خەڵک پێیان وایە کە یەکەی نیشتەجێبوون زۆر زیاترە لە داواکاری خەڵکی شارەکە ، بەڵام کە چاو لە داتاکان و لێکۆڵینەوەکان دەکەیت بۆت دەردەکەوێت کە نەک بڕی پێویست نییە بگرە پێویستمان بە پرۆژە و یەکەی نیشتەجێبوونی زۆر زیاترە.
بە کورتی داتاکان دەخەینە ڕوو :
کۆی یەکەی نیشتەجێبوونی بونیادنراو لە ساڵانی 2021 تا ئەمرۆژە 46 هەزار و 924 یەکەی نیشتەجێبوونە ئەمە بە سەرجەم جۆرەکانی یەکەی نیشتەجێبوونەوە بە خانوو ڤێلا شوقە و تاونهاوس .
ئەم ژمارەیە کە تەماشای دەکەیت ژمارەیەکی ئێجگار زۆر و تۆقێنەرە ، بەڵام چۆن سەیری دەکەیت تەنها یەک لایەن یاخود فرە لایەنە تەماشای ژمارەکان دەکەیت؟
گەر تەماشا بکەین بەگوێرەی نووسراوێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 250 هەزار خێزانی کرێنشین لە هەرێمی کوردستان هەن، کە نزیکەی 25٪ـی دانیشتووان دەکات!.
ئامارێکی داخ هێنەرە و ناخۆشە ، گەر لەم ڕووەوە تەماشا بکەین دەبینین سەرجەم ئەو یەکانەی بونیادنراون تەنها ٪٢٠ ژمارەی سەرجەم ئەو کرێنشینانەیە کە لەهەرێمی کوردستان بوونیان هەیە ، راستە نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون هەنێکیان هێندە بەرزن کە تەنها کەسانی خاوەن سەرمایەیەکی باش دەتوانن بیکڕن و تێیدا نیشتەجێبن ، بەڵام ئاگادار بن ئەمە تەنها ژمارەیەکی کەمە و سەرجەم پرۆژەکانی تر بە رێژەیەکی بەرچاو ئاسانکاریان کردووە بەشێوازی قیست و پێشەکی و مانگانە دەیفرۆشن . ئەم ئامارە سەلمێنەری ئەوەیە کە لەئێستادا رێژەی خستنەروو زۆر کەمتر لە ڕێژەی داواکاری بۆ یەکەیەکی نیشتەجێبوون.
با ئێستا باس لە ئامارەکانی داهاتوو بکەین و بڕوانین بزانین ئایا لە داهاتوودا ئەم داواکاریانە لەسەر یەکەی نیشتەجێبوون زیاد دەکەن یاخود کەمتر دەبنەوە ؟
یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی زۆربوونی داخوازی لەسەر یەکەکانی نیشتەجێبوون زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانە کە ئەمەش تەنها خۆی نابینێتەوە لە هۆکاری زیادبوونی دانیشتوان و رێژەی لەدایکبوون و مردن ، بەڵکو سەرجەم هۆکارەکانی جوگرافی ، ئابووری ، سیاسی و هەرێمی کاریگەری راستەوخۆ و ناراستەوخۆیان هەیە لەسەر زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان!.
سەرەتا گەر بڕوانینە ژمارەی هاوسەرگیری کردن لە سلێمانی ، کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ زیادبوونی داخوازی لەسەر رووبەرێکی نیشتەجێبوون دەبینی ساڵانە نزیکەی 20 هەزار هاوسەرگیری تەنها لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت کە ئەمەش بخەینە سەر ژمارەی داواکاری بۆ یەکەی نیشتەجێبوون دەبینین لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا 60 هەزار داواکاری خێزان زیادی کردووە لەسەر رووبەرێکی نیشتەجێبوون کە ئەمە هەر بەتەنها خۆی زیاترە لەو یەکە نیشتەجێبوونانەی کە بونیادنراون.
هۆکارێکی تر هۆکاری جوگرافی و سیاسییە کە هەرێمی کوردستان بەهۆی دۆخی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، هەر گرژییەک لە ناوەراست و خواروی عراق رووبدات تەنانەت لە وڵاتانی دراوسێ ، هەرێمی کوردستان هەڵبژاردەی یەکەمی کۆچبەرانە و لە ساڵانی رابردوودا بە ئاشکرا هەموومان بینیمان کە بەهۆی گرژییەکانی د ا ع ش چۆن ئاوارەکان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد.
هۆکاری جوگرافی و گۆرانی کەش و هەوا کە یەکێکە لەو رووداوە حەتمیانەی کە لە ساڵانی داهاتوودا لە خوارووی عراق و ناوەراستی عراق روودەدات دەبێتە هۆی ڕوودانی کۆچێکی بە لێشاو و لەناکاو بۆ باکووری عراق و هەرێمی کوردستان کە ئەمەش دووبارە دەبێتە هۆی زیاد بوونی خواست لەسەر سەرجەم جۆرەکانی یەکەی نیشتەجێبوون.
لەکۆتاییدا دەڵێین ، خەڵکی دەڵێن یەکەکانی نیشتەجێبوون زیاترە لە داواکاری ئێستا
ئێمە بە داتا دەڵێین هێشتا کەمە و زۆریش کەمە!.
راوێژکار و عقاراتی دەڤەر
بۆ راوێژکاری بێ بەرامبەر لەسەر سەرجەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی و پێدانی زانیاری وورد و دروست و زانستی لەسەر ئێستا و داهاتووی کەرتی خانووبەرە لە سلێمانی.